کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە پیرانشار

15:55 - 4 پووشپەڕ 2724

 ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ، کاک عەبدوڵڵا ئاگوشی، ناسراو بە عەوڵا سوور پێشمەرگەی پێشووی حیزب و لە تێکۆشەرانی ٤٦_٤٧ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی نەڵێن، سەر بە شاری پیرانشار بوو و پاش چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی، لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی کوردستان و وەک ئەندامی حیزب درێژەی بە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆی دا.

ناوبراو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی نەڵێن بوو کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی کۆمیتە ناوچەی نەڵێن بوو.

کاک عەبدوڵڵا زۆر جار لەلایەن ئیتلاعات و دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە بەڵام هیچکات پاشەکشەی لە داواکاری و چالاکەییەکانی نەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.