کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار

11:00 - 6 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، دایە خاتوون قادری دایکی شەهید محەممەد قادری، بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ئاوایی زێوە سەر بە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە خاتوون هاوسەری دەروێش مستەفا، خەڵکی ئاوایی شیناوێ بووە و دوای نەمانی هاوسەرەکەی لە ئاوایی زێوە درێژەی بە ژیان داوە.

 دایە خاتوون ژنێکی دڵسۆز بوو و هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو کە ئامانجی کوڕە شەهیدەکەی وەدی بێت.

شــەهید محەممەد قادری ناسراو بە ''مەمەد دەروێش'' لە ئاوایی شیناوێ لە دایک بووە و دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات لە هێزی ئاوارەی ئەو کاتدا سازمان دراوە و لەپێناو ئازادی و ڕزگاریی کوردستان شەهید بووە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.