کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی داڵاهۆ

12:23 - 6 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ، شاهموراد جوانمیری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی نەخۆشیی گۆرچیلە لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان و لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم کەسایەتییە دیار و نیشتمانپەروەرە، جێگەی باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان بووە.

بنەماڵە ناوبراو لە پاییزی ١٣٥٩ی هەتاوی، بە هۆی شەڕی عێراق و ئێران لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە پەڕیوەی باشوری کوردستان بوون، پاشان لەلایەن حیزبی بەعسەوە لە ئۆردووگای ئەلتاش لە ڕومادی نیشتەجێ کران.

لە ساڵی ١٣٧٠ خاڵۆ شاهموراد بەهۆی دۆخی نالەباری عێراق بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

جێگەی ئاماژە بەهۆی نەخشی هاندەر و کاریگەری خاڵۆ شاهموراد سێ کوڕی ناوبراو بوونەتە پێشـمەرگە.

ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی ١٣٧٣ تا ١٣٧٧ چەندین جار لەلایەن دەزگا ئێتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.