کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی سەدان چالاک و بەندکراوی سیاسی و بنەماڵەی مافخواز بۆ بایکۆتکردنی شانۆی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە

10:39 - 7 پووشپەڕ 2724

سەدان کەس لە بەندکراوانی سیاسی، بنەماڵە مافخوازەکان، چالاکانی سەندیکایی و خوێندکاری، ئەو ناڕازییانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا چاویان لەدەست داوە و کۆمەڵێک لە چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە لە بەیاننامەیەکدا داوایان کردووە کە خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکەن.

لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: "ئێمە لە سەر ئەو بڕواین کە بەپشتبەستن بە خۆڕاگریی مەدەنی و بڵاوکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی یەکگرتوویی، دەتوانین بزووتنەوەی ئازادیخوازی خەڵکی ئێران بەرەوپێش بەرین".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەیەدا بە پشتیوانیکردن لە بەیاننامەی ٥٢٠ مامۆستا سەبارەت بە بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا هاتووە کە مامۆستایان بە ئاگاداری و بەرپرسیارەتییەوە داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کە یەکگرتووانە لە بەشداریکردن لەم شانۆدا خۆیان ببوێرن.

ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ ٥٢٠ کەس لە مامۆستایانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندبوو کە بۆ بەرگریکردن لە سیستمی کۆماریی و بەپێی مافی هاووڵاتیبوون لە هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی بەشداری نەکەن.

زانیارییە نێوخۆییەکان و هەروەها ئاکامی ڕاپرسییەکان دەریدەخات کە شانۆی هەڵبژاردنەکان لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە بایکۆت دەکرێت و خەڵک پڕۆسەکە بە دەستنیشانکردن دەبینن نەوک هەڵبژاردنێکی ئاشکرا و دێموکراتیک.