کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ناوچەی مەریوان

11:59 - 8 پووشپەڕ 2724

ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ دایە گوڵباخ تاج گەردوون دایکی دوو شەهید بە ناوەکانی عەلی و عومەر تاتوورە، خەڵکی ئاوایی ''ولەژێر'' سەر بە شاری مەریوان، لە تەمەنی ۹۰ ساڵیدا بەهۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید عەلی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی پیلانێکی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ چەند پێشمەرگەی دیکە دەرمانداو کرا و شەهید بوو.

هەروەها کوڕێکی دیکەی دایە گوڵباخ بەناوی عومەر لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدام کراوە.

دایە گوڵباخ کەسێکی بەورە و وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانی و جێی متمانە و ڕێزی خەڵکی ''ولەژێر'' و دۆستان و ئەندامانی حیزب بوو.

تەرمی دایە گوڵباخ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ئاوایی ولەژێر و ناوچەکە لە گۆڕستانی ئەو گوندە بەخاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.