کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

13:46 - 8 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی حاجی تەها مستەفاپوور(سێگبەر) خەڵکی شاری نەغەدە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی تەها لە سەردەمی ڕێژیمی پەهلەوییەوە ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی لە خزمەت حیزبی دێموکراتدا بووە.

ناوبراو لەو چەند ساڵەدا هەموو ئەرکێکی حیزبی ئەنجام داوە و هەروەها لە ئەندامگیری بۆ حیزبی دێموکرات و چاوساغی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ناوچەدا چالاکانە کاری کردووە.

حاجی تەها ئەندامی چالاک و بەوەجی حیزب و کەسێکی جێگای متمانە و خۆشەویستی خەڵکی نەغەدە و دەورووبەری بوو.

بنەماڵەی حاجی تەها بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرن، کوڕێکی ناوبراو لە خزمەتی حیزبدا بووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە و برایەکی و خوشکێکی پێشمەرگە و زیندانیی سیاسی بوونە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.