کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە بۆکان

12:20 - 14 جۆزەردان 2724

ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان کاک عەبدوڵڵا سەمەدی ناسراو بە عەوڵای حەمەحوسێنی حاجی حەمە، کەسایەتیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ئاڵەشین و ئاوایی سەراوی ڕەحیم خان سەر بە شاری بۆکان لە تەمەنی ٨٠ ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵڵا پیاوێکی دڵسۆز و کوردپەروەر بووە و هەمیشە دڵی بۆ نیشتمانەکەی لێی داوە.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو و لێی درابوو تەنانەت بەهۆی ئەو ئەشکەنجە و ئازارانەوە گوێچەکەیەکی لەکار کەوتبوو و لاقەکانیشی تووشی کێشە ببوون.

 جێگای ئاماژەیە لە دەیەی ٦٠ ی هەتاویدا، ماڵی ناوبراو هەمیشە جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.