ڕۆژنامەی ''فایننشاڵ تایمز'' ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان بڵاوی کردەوە، بەپێی دۆسییەیەک کە ڕۆژی هەینی لە دادگای نیویۆرک تۆمار کراوە، ئاشکراکەران ڕایانگەیاندووە کە میلیاردها دۆلاریان لە مامەڵەکانی بانکی ستاندارد چارتێرد کە پێشتر نەدۆزراوەتەوە لەگەڵ دامەزراوەکانی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی دۆزیوەتەوە.
بەپێی ئەو نووسراوەیە ئەو مامەڵانە دوای ئەوە دۆزرایەوە کە ئاشکراکەران بە شێوەیەکی یاسایی پشکنینیان بۆ ئەو فایل و بەڵگەنامانە کردووە کە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣دا پێشکەشی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایان کردووە و داتای شاراوەیان دۆزیوەتەوە کە تێیدا جێگیر کراون.
ئەو زانیارییە تازە دۆزراوانە، بووە هۆی ئەوەیکە دوو کەسی ئاگادار بانگەشەی ئەوە بکەن کە دەوڵەتی ئەمریکا ساختەکارییەکی گەورەی لە دادگا ئەنجام داوە، بەهۆی ئەوەی بەڵگەی متمانەپێکراوی لەسەر پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بانک نەخستووەتە ڕوو.
بەپێی ئەو زانیارییانە یەکێک لەم دوو ئاشکراکەرانە بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ستاندارد چارتێرد بووە.
بەرپرسانی ئەمریکا لە هەوڵدان ئەو قۆناغەی کە ستاندارد چارتێرد ئاسانکاری بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سیستمی دارایی جیهانی لەلایەن وڵاتانی شەڕەنگێز، لە نێویاندا کۆماری ئیسلامی کردووە، ڕوون کەنەوە.
بەپێی بەو داتایانەی کە بڵاو بووەتەوە، بەهای مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە گەمارۆدراوەکانی پێوەندیدار بە ئێران دەگاتە ٩ میلیارد و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و مامەڵەی فارێکسی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی دەگاتە ١٠٠ میلیارد دۆلار.
بانکی ستاندارد چارتێرد لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ڕووبەڕووی پێبژاردنی پێوەندیدار بە پێشێلکردنی گەمارۆکان بووەتەوە، ئەم بانکە لە ڕێککەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی یەک میلیارد دۆلار جەریمەی داوە.