کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی سێ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا

12:26 - 16 جۆزەردان 2724

لە درێژەی خۆکوژی هاووڵاتییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بۆکان، سەقز و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ڕۆژی دووشەممە ١٤جۆزەردانی  ١٤٠٣، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی نیان ڕەستگار خەڵکی شاری بۆکان بە حاڵەتی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هاوکات، هاووڵاتییەک بە ناوی پوویا شافعی خەڵکی سەقز بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها رۆژی سێشەممە، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی پەرستوو ئەحمەدپوور خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کارناسانی بواری دەروونناسی نیگەرانیی خۆیان لە هەمبەر زیاد بوونی رێژەی خۆکوژی لە ئێراندا دەربڕیوە و لەو باوەڕەدان کە دۆخی تەندروستی، خەمۆکی، دەستکورتی ئابووری و بێکاری لە گرینگترین هۆکارەکانی خۆکوژی لە ئێراندان.

بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران و کاریگەریی لە سەر خەڵکی هەژار و بێدەرەتان، کێشە کۆمەڵایەتییەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەو بەینەدا بەداخەوە خۆکوژی بووەتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان و هەتا دێ زیاتر بەرۆکی کۆمەڵگە دەگرێ و بە تایبەت لە شارەکانی کوردستان ئەم دیاردەیە زۆر بەرچاوە.