کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

18:00 - 16 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی مەلا محەممەد مورادی کوڕی خەلیفە ئیبراهیم نسڵ، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

مەلا محەممەد کەسایەتییەکی ناسراوی نیشتماپەروەر و ئایینی ناوچەکانی مەریوان، سەقز، دیواندەرە، بۆکان و مەهاباد بووە و لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارانە کاری پێشنویژی و مەلایەتی کردووە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی مەهاباد بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکرای ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.