کاک خدر ئالانی کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەحاڵی ئەختاچیی مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە گوندی ''قادرئاوا'' کۆچی دوایی کرد.
کاک خدر کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری جێگەی ڕێزی خەڵکی ناوچەی مەحاڵ بوو، بەپێی ئەو متمانەیەی خەڵکی ئەو ناوچەیە پێیان هەبوو لە ساڵانی سەرەتای دەیەی ٦٠ی هەتاوی وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی مەحاڵی ئەختاچی ئەرکی حیزبی و نیشتمانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەجێ دەگەیاند.
لە ساڵانی دەیەی ٧٠ی هەتاویشدا هاوکار و خانەخوێی بەوەفای کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجە پیرۆزەکانی ڕزگاریی نەتەوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مایەوە و بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا کە ئازادی و سەربەستیی گەلەی بەچاوی خۆی ببینێ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.