کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوای دایکی شەهیذیکی کوردستان لە ورمێ

12:46 - 19 جۆزەردان 2724

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دایە حەزرەت قەویدڵ، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ورمێ بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە حەزرەت بە ناوی سەرباز برادۆستی، لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.
شەهید سەرباز لە ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی قەسرک سەر بە ناوچەی برادۆستی ورمێ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاویدا لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بووە.
دایە حەزرەت هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕ شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.