کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە شاروێرانی مەهاباد

12:35 - 19 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کاک سمایل دودکانلوو میلان، ناسراو بە سمکۆ، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک سمکۆ لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە گوندی کۆسەکەرێز سەر بە شاروێرانی مەهاباد بوو.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆز و کوردپەروەر و شۆڕشگێرێ حیزبی دێموکرات بوو کە هەموو ئەرکە پێ ئەسپێرداوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.

کاک سمکۆ لە شۆڕشی ژینادا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و هەر بە هۆی هەڵسووڕان و چالاکییەکانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو پاش ئازادبوونیشی بە بەردەوامی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەژێر گوشاردا بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.