کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە بانە

12:37 - 19 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، کاک خەلیل ڕەشیدی، کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی بانە کۆچی دوایی کرد.

برایەکی کاک خەلیل بە ناوی جەلال ڕەشیدی، لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکرات بووە کە لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی رێژیم لە ١١ی خەزەڵوەری ١٣٦١ی هەتاویدا شەهید بووە.

جەلال ڕەشیدی یەکێک لە پێشمەرگە ئازاکانی دەستەی زەربەتی هێزی شەهیدانی وێردی بوو و بە هۆی ئازایەتی و دەرکەوتنی تواناکانی لە کاری پێشمەرگایەتیدا کرا بە فەرماندەری لکی ٣ی هێزی شەهیدانی وێردی و بەداخەوە لە دەرگیری لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە دوای تەواوبوونی عەمەلیاتێکی سەرکەوتوو بە هۆی خومپارەبارانی ناوچەکە لە نزیک گوندی مجێسە لە نزیک شاری بانە شەهید بوو.

کاک خەلیل براگەورەی شەهید جەلال بوو کە جیا لە خۆشناوبوونی خۆی وەکوو کەسایەتییکی دیاری بانە، بەهۆی بنەماڵە شەهید بوونییەوە ڕێز و حورمەتێکی تایبەتی لای خەڵک هەبوو.

کاک خەلیل هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.