کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی کۆشکی سپی بە ئێران لەهەمبەر کەڵکاژۆوەرگرتن لە خۆپیشاندانەکان لە ئەمریکا

11:15 - 20 پووشپەڕ 2724

وتەبێژی کۆشکی سپی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بە دوای کەڵکاژۆوەرگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی غەززە لە ئەمریکایە و ئەم هەوڵەی بە قەبووڵنەکراو ناو برد.

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، وتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە لە ناڕەزایەتییەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی غەززە لە ئەمریکا و دەرنجامەکانی ئەو کارە هۆشداری بە تاران دا و تی: ''ئێمە لە ناساندن و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی دێموکراسی لە کۆمەڵگاکەماندا بەردەوام دەبین.''

کارین ژان پیێر ئازادی ڕادەربڕینی بە یەکێک لە کۆڵەکە گرینگەکانی دێموکراسیی ئەمریکا زانی و هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت ئەرکی ئەوەیە هاووڵاتییانی خۆی لە خرابکارییە دەرەکییەکان ئاگادار بکاتەوە.

ئەم هەڵوێستەی کۆشکی سپی دوای ئەوە بوو کە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەواڵگریی  ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ سەبارەت بە چالاکییە سایبێرییەکانی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە لە ناڕەزایەتییەکانی دژی شەڕی غەززە کەڵکاوەژوو وەرگرێت.

ئاوریل هینز لە بەیاننامەیەکدا باسی لەو کرد: دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە چەند حەوتووی ڕابردوودا هەوڵیان داوە بە شێوەی هەلپەرەستی ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە شەڕی غەززە لە ئەمریکا لە ڕەوتێکی دووبارەبوونەوەدا بقۆزنەوە.

ناوبراو دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی بە هاندانی ناڕەزایەتییەکان و پشتیوانیی دارایی لە خۆپیشاندەران تۆمەتبار کرد و دەڵێت: ئەو ئەمریکییانەی کە لەلایەن هەڵمەتی کۆماری ئیسلامییەوە دەکرێنە ئامانج کە ڕەنگە نەزانن کە ئەوان لەگەڵ حکوومەتێکی بیانیدا پێوەندییان هەیە یان پشتیوانی دەکرێن.

ناوبراو داوای لە خەڵکی ئەمریکا کرد کە ئاگاداری ئەو ئەکاونتانە بن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەکارهێنەران نایناسن.