کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی شانتال كامبیوا، ڕێكخەری گشتی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست بەبۆنەی ساڵیادی تێرۆری ڤییەن

20:42 - 22 پووشپەڕ 2724

بۆ یادی عەبدولڕەحمان قاسملوو، بۆ ئەو کە هەمیشە لە یادی ئێمەدا دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ بە خەمێکی قورسەوە یادی ڕۆژێکی کارەساتباری سی و پێنج ساڵ بەر لە ئێستا دەکەینەوە، کاتێک هەواڵی ناخهەژێنی کوژرانی دوست و هەڤاڵی هێژامان، عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ یاریدەدەرەکەی، عەبدوڵڵا قادری‌ئازەرمان پێ گەیشت. ژانی ئەو لەدەستدانە هێشتا بەردەوامە، چونکە هێشتا دادپەروەریی بۆ ئەو کردەوە دڕندانەیە جێبەجێ نەکراوە.

عەبدولڕەحمان قاسملوو کەسایەتییەکی سەرەکیی ڕیکخراوەکەمان بوو و پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ ئینترناسیۆنال سوسیالیست هەبوو. ئەرکدارییەکەی بۆ بایەخە هاوبەشەکانمان لە ماوەی هەژدەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوەکەماندا، تەنیا چەند حەوتوو بەر لە کوژرانە کارەساتبارەکەی دیار بوو. ئێمە ڕێز لە خۆبەخشییە بێوچانەکەی بۆ پرسی کورد دەگرین، پرسێک کە ناوبراو گیانی بۆ بەخت کرد.‌ ئینترناسیۆنال سوسیالیست هەمیشە پشتیوانی هەڤاڵە کوردەکانی لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتی، دێموکڕاسی و یەکسانیی بووە.

لە ساڵڕۆژی یادکرنەوەی کوژرانەکەیدا، ڕێز لە میراتی عەبدولڕەحمان قاسملوو دەگرین. ئێمە هەروەها یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بۆ دادپەروەریی و یەکسانیی بەخت کردووە.

ژیان و بەرهەمی عەبدوڵڕەحمان قاسملو وەک چرای ڕێنیشاندەری هیوا و ئیلهام دەمێنێتەوە. میراتەکەی بەردەوام دەبێ و بۆ هەمیشە رێنیشاندەری هەوڵەکانمان دەبێ.

 

شانتال کامبیوا

ڕێکخەری گشتی