بەبۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو ڕێبەری ناودار و هەوڵکەوتەی کورد، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران لە وڵاتانی ئیتالیا و یۆنان یادی شەهیدانی ڤییەنیان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چوارچێوەی شانەی حیزب لە وڵاتی ئیتالیا لە شارۆچکەی بولزوانو، بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو یادی شەهیدانی ۲۲ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.
هاوکات لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری ئاتێن پێیتەختی وڵاتی یۆنان یادی ٣٥ ساڵەی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا و بۆ جاریکی دیکە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کردەوە.
لە کۆبوونەیەکدا پشتیوان سەعیدی وەک بەرپرسی شانەی یۆنان باسێکی لەسەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو و ڕەهەندەکانی ئەندێشەی دکتور قاسملوو پێشکەش کرد.
جێگەی ئاماژەیە ئەندامان حیزب لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ڕێگریان لێ کرا کە لەبەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران کۆبوونەوە.