کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان

16:52 - 24 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی پوشپەڕ، دایە هاجەر محەممەدی، دایکی شەهید عوسمان یوسفی خەڵکی مشیراباد لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

شەهید عوسمان وێڕای ئامۆزایەکی بەناوی شەهید کەریم چەمەنی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە کێوەکانی دەلمە لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە مەزرای خۆیان کە بە دەستی ڕێژیم مینڕێژ کرابوو، تەنیا بە تاوانی ئەوەیکە ئەو بنەماڵەیە خاوەنی سێ شەهیدن و بنەماڵەیەکی کوردپەروەرن هەر دووکیان شەهید دەکرێن .

دایە هاجەر ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.