کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی کامێران

16:58 - 24 پووشپەڕ 2724

کاک حوسێن گودەرزی ناسراو بە حوسێن خەیات کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر خەڵکی گوندی تنگی وەر سەر بە کامێران  بەهوی نەخوشییەوە لە تەمەنی ٧٨ساڵێدا کوچی دوای کرد.

کاک حوسێن کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، بەهوی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر پێشمەرگەکانی لکی شەهید حمەشەریف لە هێزی بێستوون لە تنگی خاو، پێشمەرگەیەک بەناوی عوسمان شەفیعی خەڵکی گۆندی گەشکی شەهید دەبێت و تەرمەکەی دەکەوێتە بەردەستی سپا و بێرێزی پێ دەکرێت کە لەو گوندە تەنیا کاک حوسێن لە سەری دیت وڵام و لێیان وەرودەگرێتەوە بە تەنیا خۆی بەخاکی دەسپێرێت.

ناوبراو چەند جار لەسەر ئەم کارە پیرۆزە و ئەمەگناسی لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان، لەلایەن سپای پاسداران لەو ناوچەیە بانگ دەکرێت و ئازار و ئەزیەت دەدرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.