کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پاوە

17:00 - 24 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی حەیدەر کەریمی خەڵکی گوندی نجار سەر بە شاری پاوە بەهۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەیدەر کەریمی ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە دایک بووە، ناوبراو چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە هێزی شاهۆدا بووە.

کاک حەیدەر کەسێکی خۆشناو و جێگەی ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچە بووە.

ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.