کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی مامۆستایانی ئێران: پێویستە سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانەی سەر شەریفە محەممەدی هەڵبوەشێتەوە

14:41 - 30 پووشپەڕ 2724

یەکیەتیی مامۆستایانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاریی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە  لە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵکی ئێران هەمیشە لەگەڵ بزووتنەوە ماخوازنە دەبێت .

لە بەشێکی بەیاننامەکەی یەکیەتیی مامۆستایاندا هاتووە کە گرتن و سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەممەدی هەوڵێکە لەلایەن دەسەڵاتەدوە بۆ دروستکردنی ترس و ڕێگریکردن لە ڕێکخستنی جەماوەری.

دەرکردنی حوکمی قورسی قەزایی بۆ چالاکانی سێنفی و مەدەنی و سیاسی دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ نیشاندەری زیادبوونی کەلێنی نێوان خەڵک و ڕێژیمە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە و ئازادیی چالاکوانان "دەتوانێ هەنگاوێک بێت بۆ چاککردنەوەی ئەو بۆشاییە".

لەم بەیاننامەیەدا، بزووتنەوەی ''ژن، ژیان، ئازادی'' وەک یەکێک لە گرینگترین بزووتنەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران" ناوی لێ براوە و باس لەوە کراوە کە ئەم بزووتنەوەیە دەستکەوتی گرینگی هەبووە، یەکێک لەوانە پێشەگایەتیی ژنان و کچان بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان بووە.