کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و خانەنشینکراوان لە چەندین شاری ئێران

14:53 - 30 پووشپەڕ 2724

لە درێژەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کوردستان و ئێران، خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکان، پیشەسازییەکانی دەوڵەت و پۆڵا، کرێکارانی پترۆکیمیایی و وەزارەتی نەوت، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە چەندین شاری ئێران بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، دەوڵەتی و پەیوەندییەکانی کرماشان، لە بەرامبەر دۆخی نالەباری بژێوی ژیان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان لە بەردەم ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەم پارێزگایە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری چارەسەرکردنی داواکارییەکانیان بوون.

لەم کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەدا، خانەنشینکراوانی کرماشان خوازیاری ئازادکردنی "شەریفە محەممەدی"، چالاکی کرێکاریی سزادراو بە ئێعدام و مامۆستایان و کرێکارانی بەندکراو بوون.

هەروەها ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شووش، ئەهواز و تاران، وێڕای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، خوازیاری باشترکردنی مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای هێڵی هەژاریی ڕاستەقینە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بێبەرامبەر و کوالێتی بەرز و خزمەتگوزاریی گونجاو بوون.

هەر لەو پێوەندییەدا کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پیشەسازیی پۆڵا لە ئێسفەهان، ئەهواز و تاران لە بەردەم بیناکانی سندووقی خانەنشینی کۆ بوونەوە و خوازیاری چاکسازی لە یەکسانکردنی مافەکان، گەرەنتیی جێبەجێکردنی ئەرکە پزیشکییەکان، جێبەجێکردنی یاساوڕێسا تایبەتەکانی پۆڵا بوون.

هەروەها کرێکارانی پترۆکیمیایی کۆمپانیای سینای چابەهار کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و بەهۆی نەدانی پاشەکەوتی مووچەی چوار مانگەوە داوای وەرگرتنی مووچەکانیان کرد.

هەروەها کرێکارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت کە لە کۆمپانیای نەوت و گازی ئاغاجاری کار دەکەن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بڕێوە برد و داوای چارەسەرکردنی داواکارییەکانیان کرد لەوانە، دەرکردنی بەرپرسانی ناکارامە، لابردنی سەقفی مووچە، لابردنی سنووردارکردنی ساڵانی خانەنشینی، جێبەجێکردنی تەواوی ماددەی ١٠، پێدانی مووچەی پاشەکەوتی مادەی ١٠، پێداچوونەوە بە یاساکانی سندووقی خانەنشینی و .