کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

15:12 - 30 پووشپەڕ 2724

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۳ی پووشپەر کاک نەسیم یووسفی کوڕی عەلی خەڵکی گوندی ئەنبێی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

کوڕێکی کاک نەسیم بە ناوی یاسین یووسفی کادری حیزبی دیمۆکرات لە ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتە کە ماوەی ٢٩ ساڵە لە ڕیزی خەباتدایە.

هەروەها کچێکی کاک نەسیم بە نێوی بەلقیسە یووسفی هاوژینی یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبە و نزیک بە ۲٥ ساڵە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە.

تەرمی کاک نەسیم، ڕۆژی دواتر لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی نیشتمان  ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە کاک یاسین یووسفی کادری هەڵسووڕی حیزب و بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی گودی ئەنبێ دەکەن.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.