کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سەقز

15:33 - 30 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، دایە لەتیفە موکری بابامیری، دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوو کوڕی دایە لەتیفە بە ناوەکانی ئەنوەر و موزەفەر لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بوون.

موزەفەر پاکزاد، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٦٤ی هەتاویدا لە دەرگیرییەکدا لە ناوچەی سەقز، شەهید بووە.

ئەنوەر پاکزاد کوڕی دیکەی دایە لەتیفە کادری پلە ٤ی حیزب بووە کە لە ٢٠ی سەرماوەزی هەمان ساڵدا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کۆمەڵە لە دەرەویان شەهید بووە.

دایە لەتیفە دایکێکی نیشتمانپەروەر بوو کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.