وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕیژیم بۆ جارێکی دیکە ڕێگەی نەداوە کە زەینەب جەلالییان بەندکراوی سیاسی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ببردرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان جەلالییان لە ڕۆژانی ڕابردوودا باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و بەو هۆیەوە براوەتە ناوەندی دەرمانیی بەندیخانەی یەزد، بەڵام بەبێ چارەسەرکردنی پزیشکی گەڕێندراوەتەوە نێو بەندەکەی خۆی.
ئەمە جاری یەکەم نییە کە ناوەندەکانی ئیتلاعات ڕێگە نادەن کە جەلالییان بۆ دەرمان و چارەسەری پزیشکی ببرێتە نەخۆشخانە، لە ساڵانی ڕابردوودشدا چەند جاری دیکە ڕێگە نەدراوە کە جەلالییان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ببرێتە نەخۆشخانە.
زەینەب جەلالییان کە حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە لە ١٧ـەیەمین ساڵی بەندکرانیدا بە هۆی بێبەشکردنی لە چارەسەری پزیشکی، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی بووەتەوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
جەلالییان لە ماوەی بەندکرانیدا چەند جار لە نێوان بەندیخانەکانی ئێران جێگۆڕکێی پێ کراوە و زۆر جار لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.