کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل، بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر تێلاڤیڤ، گەمارۆی خستە سەر ئێران

01:40 - 31 پووشپەڕ 2724

یەسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشی حوسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر تێلاڤیڤ، داوای گەمارۆدانی ڕێژیمی ئێرانی کرد. موحسن ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران لە وڵامی ئەم هێرشەدا ڕایگەیاندووە، "ئەم هێرشە سەرەتای چیرۆکەکەیە".

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هێرشە کە ڕۆژی هەینی ٢٩ی پووشپەڕ ڕووی دا، یەسرائیل کاتز، داوای کرد کە "گەمارۆی قورس " بەسەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێندرێت.

ئەم وەزیرەی دەرەوەی ئیسرائیل لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات ئۆردۆن ناسەقامگیر بکات و بەرەیەکی تری تێرۆریستی لە ڕێگەی قاچاخی چەک بۆ ئۆردۆن لە دژی ئیسرائیل بکاتەوە.

لەو پێوەندییەدا، دانیال هاگاری وتەبێژی سپای ئیسرائیل دەستبەجێ پشتڕاستی کردەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەلایەن حوسییەکانەوە تەقەی لێ کراوە لەلایەن ئێرانەوە دروست کراوە. هاگاری ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ڕێگە بە ئێران و بریکارەکانی نادات هاووڵاتییانی مەدەنیی ئیسرائیل تێرۆر بکەن.