کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانه‌

01:44 - 31 پووشپەڕ 2724

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، پارێزگای کرماشان لە بەهاری ئەمساڵدا دووهەمین پارێزگای بێکاری ئێران بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە دوای پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ڕێژەی ١٢.٣٪ بێكاری ، کرماشان بە دووهەمین پارێزگای بێکاری ئێران بە ڕێژەی ١٢٪ بێکاری دادەنرێت و دوای ئەوە پارێزگای لوڕستان بە ڕێژەی ١١.٣٪ بێكاری لە پلەی سێیەمین پارێزگای بێکار لە ئێراندایە.

جێگای ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێکاری لە کرماشان ١.٢٪ بووە و ئەمساڵ بە زیادبوونی ١.٨٪ ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٢٪.

هەروەها تێکڕای ڕێژەی بێکاری لە ئێران ٧.٧٪ و بەپێی ئەم ئامارانە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ٤.٣٪ لە تێکڕای گشتی ڕێژه‌ی ئێران زیاترە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە و بە پشتبەستن بە ئەنجامی ئامارگیریی هێزی کار، نرخی بەشداریی ئابووری و ڕێژەی بێکاری لە بەهاری ئەمساڵدا، نرخی بەشداریی ئابووری لەو ماوە زەمەنییەدا لە کرماشان ٤١.٢٪ بووە، و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٤١.٤٪ دابەزیوە.