کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ورمێ

01:53 - 31 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کاک فارس ئەسغەری عەبدەڵانی، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات، کۆچی دوایی کرد.

کاک فارس ئەسغەری کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی خراپە لە ناوچەی کناربەڕۆژە سەر بە ورمێ بوو.

ناوبراو مرۆڤێکی وڵاتپارێز و ئەندامی لەمێژینەی حیزب لەو ناوچەیە بوو.

ناوچەی کناربەڕۆژە یەکێک لەو ناوچانەیە کە هەمیشە لانکەی پێشمەرگە بوو.

کاک فارس وەکوو ئەندامی حیزب هەموو ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێ دەگەیاند و ماڵەکەشی بەردەوام شوێنی حەوانەوەی کادر و پێشمەرگەی حیزب بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.