کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

13:33 - 31 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ۲۴ی پووشپەڕ خاتوو خانزاد چووپانی دایکی سولەیمان ئەحمەدنژاد ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

خاتوو خانزاد چووپانی هاوسەری کۆچکردوو قادر ئەحمەدنژاد و کچی محەممەدئەمین چووپانی بوو.

خاتوو خانزاد ژنێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

کوڕێکی دایە خانزاد بە ناوی سولەیمان ئەحمەدنژاد ساڵی ٦٢ی هەتاوی بووەتە پێشمەرگە و ئێستا وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ درێژە بە ئەرکی نیشتمانیی خۆی دەدات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.