دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینا له شاری بۆکانیان کرد و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان دووپات کردەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٩ی پوشپەڕ ، دایکانی شەهیدان لە بۆکان سەردانی گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینایان لەو شارە کرد و یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز نرخاند و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
لە دوای دەستپێکی شۆڕشی ژینا لە کوردستان، بە دەیان ڕۆڵەی تێکۆشەر و ئازادیخواز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لە زیندانەکانی ڕێژیمدا لەژێر ئەشکەنجە، شەهید کران.
سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بنەماڵەی شەهیدان لە شارەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت یادی شەهیدانی ئەم شۆڕشە دەکەنەوە و وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان دووپات دەکەنەوە.