کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد لە کێبڕکێی جیهانیی کانتندەر پلەی دووهەمی بەدەست هێنا

13:39 - 31 پووشپەڕ 2724

شادی عەزیزخانی تەمەن ١١ ساڵ خەڵکی کرماشان لە کێبڕکیێ جیهانیی کانتندەر لە شاری سلێمانی لە ڕشتەی تەنیسی سەر مێز دوای کێبڕکێیەکی دژوار لە یاری کۆتایی لەگەڵ ڕکابەرێکی خەڵکی هۆنگ کۆنگ پلەی دووەمی جیهانی بەدەست هێنا.

لە یاری کۆتاییدا، شادی عەزیزخانی دوای قەبووڵکردنی شکستی ٣ بە ١ لە بەرامبەر ڕکابەری هۆنگ کۆنگیی خۆی، پلەی دووەمی قارەمانییەتی کانتندەری لاوان لە سلێمانیی بەدەست هێنا.