کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب لە سلێمانی

20:12 - 31 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ۲۹ی پووشپەری ۱٤۰۳ی هەتاوی مام ئیبراهیم عبداللەزادە خەڵکی بێژوێ سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە تەمەنی ۹۱ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 مام برایم یەکێک لە تێکۆشەرانی ساڵەکانی ٤٦ – ٤٧ و هاوکار و هاوڕێی شەهیدی نەمر مەلا ئاوارە بووە و وەک ئەندامێکی چالاک کاری کردووە.

ناوبراو بەهۆی ئەندامەتی لە حیزب لەلایەن ساواکەوە دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە بەندیخانەی ئێڤین بەند دەکرێ.

مام برایم پاش ئازادبوونی لە شۆڕشی ساڵی ٥۷ دەبێتەوە بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە هێزی موعێنی لە ناوچەی سەردەشت سازمان دەدرێ.

مام برایم یەکێک لەو پێشمەرگە قارەمانانە بووە کە لە شەڕە بەناوبانگەکانی، دارساوێن، باسکی کۆڵەسە، جاددەی سەردەشت پیرانشار بەشداریی کردووە.

ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا چەندین جار لەلایەن فەرماندە و بەرپرسانی حیزبەوە تەشویق کراوە و ڕێزی لێ گیراوە.

مام برایم کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت بوو.

بەداخەوە مام برایم لەم ساڵانەی دواییدا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و هەتا کاتی گیانلەدەستدانی لە جێدا بوو.

لە بنەماڵەی مام برایم برایەکی دیکەی بە ناوی کوێخا عەلی بێژوێ پێشمەرگە بووە و شەهید بووە.

تەرمی مام برایم لە شاری سلێمانی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.