کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ یادی ٢٥ ساڵەی شەهیدبوونی کاک سەید سەلام عەزیزی

17:27 - 1 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، شاندێکی کۆمیتە ناوچەی بێڕلین بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی شەهیدبوونی کاک سەید سەلام عەزیزی سەردانی بنەماڵەی ئەو شەهیدە نەمرەیان‌ کرد و بەڕێز"خاتوو مەنیژە عەزیزی" کچی شەهید کاک سەید سەلام عەزیری لەوحێکی ڕێزلێنانی لەلایەن کۆمیتەوە پێشکەش کرا.

سەید سەلام عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە عەزیزکەند بوو.

نابراو لە ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٧٨ی هەتاویدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزب لە کۆیە، بەخاکی کوردستان ئەسپێردرا.