کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی بۆکان

17:37 - 1 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ، دایە خەدیجە یووسفی دایکی شەهید سولێمان ئارامش، بەهۆئ بەساڵاچووییەوە لە گوندی ئاتابڵاغی کۆچی دوایی کرد.

شەهید سولیمان ئارامش کوڕی دایە خەدیجە ساڵی ١٣٤٢ لە دایک بووە، ناوبراو دوای پێوەستبوونی بە ڕیزکانی حیزبی دێموکرات لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە حاجی ئاوای سەر بە ناوچەی بۆکان شەهید بووە.

دایە خەدیجە ئەندامی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بووە؛ برایەکی ناوبراو بەناوی فەتاح یووسفی و ئاموزایەکی بەناوی محەممەد چەمەنی لە ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستاندا شەهید بوونە.

تەرمی دایە خەدیجە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا لە گوڕستانی شێخی بورهان بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.