کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سنە

11:47 - 13 پووشپەڕ 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عەبدوڵڵا کەرەمی ناسراو بە ''عەبدوڵڵا هێڵڕو'' ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدوڵڵا بەهۆی ئەندامییەتی لە حیزبی دێموکرات، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی و ئەشکەنجە دراوە و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو و دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامەکەی و بۆ شاری سێمنان دوور خرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.