کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزێکی خەڵکی کامێران لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ژینگەدا

12:41 - 3 گەلاوێژ 2724

ئیسماعیل کەریمی، ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بەهۆی سووتانی قووڵی جەستەیی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ژینگە گیانی لەدەست دا.

ئیسماعیل کەریمی ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەرگەکانی نزیک شاری کامێران سووتا و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.

ناوبراو تەمەنی ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نەجەفاوا سەر بە شاری کامێران بووە و دوو منداڵی هەبووە کە لە نزیک گوندی وزماوا تووشی سووتانی قووڵی جەستەیی بوو.

ئەم ژینگە پارێزە چەند مانگێک بوو کە وەک فەرمانبەر لە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەوکانی کامێران دامەزرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکانی ژینگە بەدەستی بەتاڵ لەگەڵ ئەم کاولکارییانەی ڕێژیم، چەند چالاکێکی ژینگەیی وەک موختار خەندانی، یاسین کەریمی، بیلال ئەمینی، شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی گیانی خۆیان لە ڕێگەی پاراستنی ژینگەی کوردستان بەخت کرد و شەهید بوون.