کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوانی ٥ بەندیخانەی دیکە پەیوەست بە سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان بوون

20:00 - 3 گەلاوێژ 2724

ماوەی زیاتر لە شەش مانگە بەندکراوانی چەندین بەندیخانە لە ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر سزای لەسێدارەدان لە ئێران، هەڵمەتێکیان دژی سزای لەسێدارەدان دەست پێکردووە. ئەمجارە بەندکراوانی زیندانەکانی ورمێ، مەریوان، کامیاران، بانە و سەڵماس، لە سێشەمەیەکی دیکەدا پەیوەست بەم ناريزایەتیدەربڕینەوە بوون و مانیان لە خواردن گرت.

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە بەشداریی بەندکراوانی بەندینخانەکانی ورمێ، مەریوان، کامیاران، بانە و سەڵماس چووە نیو حەفتەی ٢٦ـەمەوە.

هەڵمەتی ڕۆژانی سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان لەحاڵێکدایە کە لە سەروبەندی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزێشکیان، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ زیندانی لە سێدارە دراون کە دوو کەسیان زیندانیی سیاسی بوون.

هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ و هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدرانی ٤ بەنکراوی سیاسیی کورد دەستی پێ کرد و بەشداربووانی ئەم هەڵمەتە ماوەی ٢٦ حەفتەیە بە مانگرتن داوای هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوان دەکەن.