کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە جوانڕۆ

20:13 - 3 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی محەممەد عەبدی، کوڕی عەلی و خەڵکی جۆانڕۆ، بەهۆی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد عەبدی ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە دایک بووە. ناوبراو لە ساڵانی دەیەی ٧٠دا پەیوەست بە ڕیزکانی حیزبی دێموکراتەوە بووە و دواتر گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات.

جێگەی ئاماژەیە کە کاک محەممەد دوای گەڕانەوەشی، بەردەوام پێوەندیی لەگەڵ حیزبی دێموکرات هەبووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.