کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کیبڕکێی بۆکس

22:01 - 4 گەلاوێژ 2724

شۆڕش ڕەحمانی ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لە کێبڕکێی بۆکسدا لە وڵاتی مەجارستان توانی بە پلەی باش بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەرکەوێت.

شۆڕش ڕەحمانی لاوێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئوتریش نیشتەجێیە و ئەندامی حیزبی دێموکراتە. ناوبراو تا ئێستا لە چەندین کێبڕکێی بۆکسدا بەشداری کردووە و قارەمانی وڵاتی ئوتریشە.

شۆڕش ڕەحمانی وەک ئەندامی تیمی میللی ئوتریش لەم کێبەرکێیەدا بەشداری کردووە و لە کێشی ٧٧ کیلۆدا توانی سەرکەوتن بەسەر ڕکابەڕەکە مەجاریەکەیدا بەدەست بێنێت.

شۆرش ڕەحمانی تەمەنی ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو ١٢ ساڵە لە وەرزشی بۆکسدا چالاکە .

شۆڕش ڕەحمانی ماوەی ٥ ساڵە لە وڵاتی ئۆتریشە و سێ جار لە کێبڕکێیەکانی ئەم وڵاتەدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.