ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، کاک کەیخەسرەو زاهێری، کوڕی سلێمان بەگ لە بنەماڵەی ڕۆستەم بەگی جوانڕۆ، لە تەمەنی ٦۰ ساڵیدا و بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای گوندی سارۆخان کۆچی دوایی کرد.
کاک کەیخەسرەو بە کەسێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و حیزبدوست ناسرابوو و بە هۆی ئەم تایبەتمەندییەی ببووە کەسێکی جێ متمانە و باوەڕی تێکۆشەران و چالاکانی ناوچەکە.
تەرمی کاک کەیخەسرەو لەنێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەکە لە گۆڕستانی گوندی تەپەبۆر بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.