مێهرداد نەهایی هونەرمەندی ناسراوی کرماشانی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان، پارچە شێعرێکی بە ناوی بەڕوو ئامادە و پێشکەشی گیانی پاکی شەهیدانی ژینگە کردووە.
مێهرداد نەهایی بە هاوکاریی کچەکەی، هونەرمەند یەسنا نەهایی پارچەشێعرەکەی بە ژەندنی تەموورە و عوود پێشکەشی گیانی پاکی نوێترین شەهیدی ژینگەی نیشتمان، ئیسماعیل کەریمی و هەموو شەهیدانی ژینگە کردووە.
شەهید ئیسماعیل کەریمی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کانیشە سەر بە شاری کامێران بەسەختی بریندار بوو و دواتریش گیانی خۆی پێشکەشی ژینگەی کوردستان کرد.
ناوبراو شێعری بەڕووی چەند ساڵ پێش و بەبۆنەی شەهیدبوونی شەریف باجوەر داناوە و پێشکەشی ئەو شەهیدەی ژینگە کردبوو.
شەریف باجوەر ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان شەهید بوو.