کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوچی دوایی ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەرور لە گوندی تەنگیسەر

11:31 - 9 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، دادە حەبیبە نووری له گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

دادە حەبیبە لە ساڵەکانی ١٣٦٦ هەتا ٧١ی هەتاوی ئەو کاتە کە پێشمەرگە لە ناوچەدا بوون، پێوەندییەکی دڵسۆزانەی لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات هەبووە و بەوپەڕی دڵسوزییەوە یارمەتیی داون.

ناوبراو زۆر جار پێشمەرگەی حەشار داوە و هەزاران جار کەلوپەلی خواردنی لە کاتی شەڕدا لەو ناوچەیە گەیاندووەتە دەستی هێزی پێشمەرگە و هەر ئەرکێکی حیزبی بەجێ گەیاندووە.

دادە حەبیبە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و شەهیدانی کوردستان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.