ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی کاک عوسمان قادری خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز و دانیشتووی شاری مەهاباد لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی کوردپەروەر و حیزبدۆست بوو و لە دەیەی ساڵانی ٦٠ی هەتاویدا ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە و هەمیشە هاوکاری هێزی پێشەوا و هێزی ئەفشین بووە.
کاک عوسمان بەهۆی هاوکاریکردنی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئازار دراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.