کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

12:21 - 9 گەلاوێژ 2724

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی مەجید هۆرموزیاری ناسراو بە ''کارۆ'' لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۳ی هەتاوی، کاک ئیدریس هۆرموزیاری کوڕی سۆفی محەممەد و باوکی کارۆ هۆرموزیاری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئاوایی کۆنەلاجانی پیرانشار لە تەمەنی ۵۲ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کارۆ هۆرموزیاری ماوەی سێ ساڵە لە ڕیزکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە حیزب و گەلەکەی دەکات.

کاک ئیدریس کەسێکی نیشتمانپەرەوەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەی دەکرد.

تەرمی کاک ئیدریس لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی پیرانشاردا لە گۆڕستانی کۆنەلاجان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.