کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی قوتابخانە لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان دەر کرا

12:25 - 9 گەلاوێژ 2724

حوکمی دەرکردنی "فرمێسک فەتاحی" مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان کە لە کۆتایی ساڵی ١٤٠١ دەرچووە، پشتڕاست کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ''هەنگاو''، دیوانی عیداڵەتی ئیداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بڕیاری دەرکردنی فرمێسک فەتاحی، لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی مەریوانی لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە  پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سزای دەرکردنی فرمێسک فەتاحی، مامۆستای خەڵکی مەریوان لە پەروەردە و بارهێنان بە بڕیاری لقی ٢٩ی دیوانی عیداڵەتی ئیداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکلایی کراوەتەوە.

فرمێسک فەتاحی، یەکێک لە مامۆستایانی شاری مەریوان، خاوەنی ١٤ ساڵ ئەزموونی ڕاهێنەری و بەڕێوەبەریی قوتابخانەکانی سەرەتایی ئەم شارەیە.

شایانی باسە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی بە دەرکردنی مامۆستایانی کورد کردووە و دۆسییەی سەدان مامۆستای کوردی بۆ دەرکردن ڕەوانەی لێژنەی پێوەندیدار کردووە.