کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی ئێران و ڕووسیە بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژارنەکانی ئەمریکا

12:30 - 9 گەلاوێژ 2724

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری لە ئەمریکا نووسیویەتی، ئێران و ڕووسیە لە ڕێگەی کۆمەڵێک کردەوی وەکوو شیرکەتی ساختە و ماڵپەڕی ئینتێرنێتی لە هەوڵدان لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئەمریکا کاریگەری دابنێن.

بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەستوپێوەندییە بیانییەکان هەوڵ دەدەن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی نێوان بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەم وڵاتە بگونجێنن بۆ ئەوەی لەسەر ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە کاریگەری دابنێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە، بەبێ ئاماژەدان بە بڕیاری جۆ بایدێن، بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن، باسی لەوە کردووە، دەستوپێوەندییە نەناسراوەکانی بیانییەکان بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر ئەو ڕووداوانە بووە کە لەم مانگەدا لە پێوەندی لەگەڵ کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان ڕووی داوە.

بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئەمریکا بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە، دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران هەوڵ دەدەن بلیتی کۆماریخوازەکان بدڕێنن و ڕووسیەش هەوڵی ناحەز نیشاندانی دێموکراتەکان دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، نوێنەرایەتیی ڕێژیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیمەیلێکدا ڕەتی کردەوە کە ئێران دەستی لە چالاکییەکان بە مەبەستی کاریگەریدانان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەبووبێت و ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرێک لەو تۆمەتانە بە  بە مەبەستی ڕەوانی داڕێژراون هەتا بە شێوەی دەستکرد کەمپەینی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا بەهێز بکەن.

بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانییان دەڕبڕیوە کە ڕووسیە، چین و کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر هەوڵ دەدەن شوێنەواری دەستێوەردان و نفووزەکانیان بشارنەوە.

بەپێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵدایە لە هەڵمەتی نفووزی خۆی لە هەڵبژاردنەکان بۆ زیانگەیاندن بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ کەڵک وەربگرێت.