ڕۆژی سێشەممە، ٩ی گەلاوێژ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی سەید ڕامین سەیدقادری، کوڕی حوسێن، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
سەید ڕامین سەید قادری تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە و خەڵکی ئاوایی گردەڕەشی ناوچەی شاماتی مەهاباد بووە.
ناوبراو ئەندامێکی تێکۆشەر و چالاکی حیزبی دێموکرات بوو کە هەموو ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆززییەوە بەجێ دەگەیاند.
سەید ڕامین هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.