دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەری هێرشی داهاتووی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕووی ئاست و توندییەوە "نزیکەی پێنج بەرابەر گەورەتر لە هێرشی یەکەم" دەبێت.
ترامپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کاناڵی تلویزیۆنیی "سیسپەن" (C-SPAN)، جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری درێژەپێدان بە ڕێکارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێستای دژ بە ڕێژیمی ئێران، بەستراوەتەوە بە ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
ناوبراو ئاماژەی بە دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عەرەبستان، ئێمارات، بەحرەین و کوەیت کرد و ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتانە خۆیان کەوتوونەتە بەر هەڕەشە و هێرشە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی تارانەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە باشی دەزانن پێش هێرشی سەربازی، لە ڕێگەی گوشاری زۆرترەوە کارەکان بەرەو پێش بچن.
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان وتی: "دەتوانین زۆر بەخێرایی کۆتایی بەم بابەتە بهێنین، یانیش دەتوانین لە ماوەیەکی درێژخایەندا کۆتایی پێ بهێنین.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژیمی تاران لەژێر گوشاری سەختدا خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنە و وتی: "لە داهاتوودا دەبینین ئایا ڕێککەوتنێکی وەها بەدی دێت یان نا."