کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ناوچەی کامێران

18:54 - 15 پووشپەڕ 2724

 

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، دایە مەعسوومە دروودی کچی مەلا عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی ''کاوانە'' و دایکی شەهید عوسمان شەفیعی لە تەمەنی  ١١٣ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە مەعسوومە بەردەوام شانازی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازەکەی بوو.

شەهید عوسمان شەفیعی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گوندی کاوانە لە دایک بووە، ناوبراو دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی تەنگی خاو تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو و لە گوندی کاوانە تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.