کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ساحێب

10:39 - 17 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە، ١٦ی پووشپەر، کاک غەفوور عەبدوڵڵازادە، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی شاری ساحێب بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

کاک غەفوور کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو کە بە هۆی هەبوونی براکەی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا بەردەوام لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەژێر گوشاردا بووە.

کاک محەممەد ساحێبی، برای کاک غەفوور، ساڵانێکە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و ئێستا ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتە.

تەرمی کاک غەفوور ڕۆژی شەممە، ١٦ی پووشپەڕ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ساحێب و دەوروبەر لە گۆڕستانی ساحێب بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.